Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ مهر ۱۶, جمعه

فەیسبووک و خزمەتگوزاریەکی نوێ

فەیسبووک و خزمەتگوزاریەکی نوێ

دوێنێ چواڕشەممە”Mark Zuckerberg ” بەڕێوەبەری فەیسبووک خزمەتگوزاریەکی نوێی ڕاگەیاند بەمەش بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەتوانن لە نێوان هاوڕێ و خێزانەکانیان گرووپی بچووک دروستبکەن و گفتوگۆی ڕاستەخۆ لەگەڵ یەکتری ئەنجام بدەن.
ئەم گرووپانە دەتوانن گرووپەکەیان دابخەو نهێنی بن و بەکارهێنەرانیتر لەدەرەوەی ئەم گرووپە نەتوانن بیانبینن وە دەشتوانن کراوەی بکەن بۆ بەکاهێنەرانی تر وەکو ژوورەکانی Paltalk.
هەروەها مارک ئاماژەی بە کردارێکی تر کرد ئەوەش ڕێگە دەدات بە بەکارهێنەرانی فەیسبووک ، کۆپی هەموو ئەو داتایانە بکەن کە بەرزیانکردۆتەوە بۆ مالپەڕی فەیسبووک ،وە ناوبراو وتی ، هەموو کەس مافی ئەوەی هەیە خاوەنی داتاو زانیارییەکانی خۆیبێت.
----------------------------------------------

کۆنفرانسی ڤیدیۆی بە تەلەفزیۆن

کۆمپانیای Cisco پێیان وایە بەکارهێنانی پیشانگەری لاپتۆپ یا کۆمپیوتەری ئاسایی بچووکە بۆ ئەنجام دانی گفتوگۆی ڤیدیۆی ، بۆیە بیریان لە بەکارهێنانی تەلەفزیۆن کردۆتەوە بۆ ئەم کارە ، چونکە ئێستا تەلەفزیۆنی پلازما و LCD ی گەورە بوونەتە باو ولە زۆربەی ماڵەکاندا بوونی هەیە.
لە بەرئەوە کۆپانیای Cisco لەم هەفتەیەدا پاکەتێک بەناوی Umi ە( you-me) بڵاودەکاتەوە کە چارەسەری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی ڤیدیۆیی بەتەواوی تێدایە.
Cisco Umi پێکهاتووە لە ڤیدیۆکامیرایەکی HD ونەرمەواڵەی پێوسیت و هەموو پێوستیەکان بەستنەوەی وەکو کابڵە جۆربەجۆرەکانی High-Definition Multimedia Interface ە (HDMI) و پێوسیەتیەکانی لەگەڵدایە.
تایبەتمەندی Umi لەوەدایە کە دەتوانرێت چاتی پێبکرێت لەگەڵ پرۆگرامەکانیتر وەکو گوگڵ ڤیدیۆچات ، کەواتە دەتوانرێت پەیوەندی بە کەسانێکەوە بکەیت کە Umi نەبێت.
Cisco Umi لە مانگی ١١ لە ووڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەوێتە بازاڕەو و نرخی ٥٩٩ دۆلاری ئەمەریکایی دەبێت ، وە دەبێت بەکارهێنەران ئابوونەی مانگانە بڕی ٢٥ دۆلار بدەن بۆ بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە.
----------------------------------------------------

تەلەفزیۆنی 3D بێ چاویلکە دەخاتە بازاڕەوە.

کۆمپانیای تۆشیبەی ژاپۆنی بۆیەکەم جار تەلەفزیۆنی٣ دی بێ بەکارهێنانی چاویلکە ڕەوانەی بازاڕەکانی ژاپۆن دەکات.
زۆربەی کۆمپانیاکانیە ئەلکترۆنییەکان سەرقاڵی دروستکردنی تەلەفزیۆنی ٣ دی بێ چاویلەکەن ، بەکارهێنانی چاویلکە هۆکاریکی گرنگە کە خەڵک تەلەفزیۆنی ٣ دی نەکڕن ، چونکە بەکاهێنانی چاویلکە بۆ خێزانێکی گەورە یاخود هاتنی میوان و کڕینی ژمارەیەکی زۆر چاویلکە ، خەرجی زۆری دەوێت ، سەرەڕای ئەوەی لەڕێگەی چاویلکەوە چاو ماندوو دەبێت.
کۆمپانیای تۆشیبا دوو تەلەفزیۆنی ١٢ و ٢٠ ئینجی نمایشکرد کەوا دەتوانرێت بێ چاویلکە وێنەکان بەشیوەی ٣ دی بگوازێتەوە.
ئەم تەلەفزیۆنانە لەمانگی ١٢ دا لە وڵاتی ژاپۆن دەنێردرێنە بازاڕەوەو نرخی تەلەفزیۆنیک کە پیشانگەرەکەی ١٢ ئینج بێت ١٢٠ هەزار یەنی ژاپۆنییە کە دەکاتە نزیکەی ١٥٠٠ دۆلاری ئەمریکایی.
وە نرخی تەلەفزیۆنە ٢٠ ئینجەکەیان ٢٤٠ هەزار یەنی ژاپۆنییە کەدەکاتە ٣٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکایی.
هەروەها کۆمپانیای بەرهەم هێنەر تەلەفزیۆنیکی ٥٦ ئینجی نمایشکرد ، بەڵام هیچ ئاماژەیەکیان بە کاتی بڵاوکردنەوەی نەکر.
شایانی باسە بیرۆکەی دروستکردنی تەلەفزیۆنی ٣ دی بێ چاویلکە نوێ نییە ، کۆمپانیای LG لە ساڵی ٢٠٠٦ دا تەلەفزیۆنێکی دروستکرد ، بەڵام دەبوایە ڕاستەخۆ بەرانبەر تەلەفزیۆنەکە دابنیشی ، ئەوەش هۆکاری سەرنەکەوتنی ئەو تەکنلەۆجیایەبوو.
دەتوانن
لــەم بەستەرە وە نماییشەکە بە ڤیدیۆ ببینن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر