Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ اسفند ۶, شنبه

ترکیه: قتل همسر به دلیل عضویت در فیس بوک شنبه ۶ اسفند ۱۳۹۰


ترکیه: قتل همسر به دلیل عضویت در فیس بوک شنبه ۶ اسفند 
۱۳۹۰
آژانس خبری موکریان »  سرویس اجتماعی 
مردی در ترکیه همسر خود را به خاطر ثبت نام در فیس بوک به قتل رساند. به گزارش آژانس خبری موکریان و به نقل از NTVmsnbc سزار یلماز مرد 26 ساله ای که با تحمل رنج و مشقت بسیار پس از سه سال با دختر مورد علاقه خود ازدواج کرده بود، پس از سه سال زندگی مشترک، همسر خود را به قتل رساند. یلماز پ
س از آن که متوجه شد که همسر 19 ساله اش در شبکه اجتماعی فیس بوک ثبت نام کرده است در برابر دو نوزاد خود با شلیک سه گلوله به زندگی او پایان داد.
------------------------------


دوستان فردا نامه محرمانه علی گدا به وزارت اطلاعات افشا خواهیم کرد 
که در آن خواستار شنود تمامی تماسهای تلفنی که با خارج کشوری انجاکم میشود شده است علی خامنه ای در یک نامه محرمانه از نهادهای امنیتی خواسته است تمامی تماسهای تلفنی که با خارجگرفته میشود کنترل کنند و در صورت وجود یک حرف مشکوک فرد را دستگیر کنند .
در ادامه همین نامه محرمانه آمده است که رژیم تمامی ایمیلهای و خط اینترنت نیز قطع نموده است و ایران را به یک زندان بزرگ تبدیل نموده است و به بهانه فرستادن ویروس توسط به قول جنون اسلامی صهیونیستها خط اینترنت تا اطلاع ثانویی قطع است و امکان تماس ها 
توسط ایمیل به هیچ عنوان وجود ندارد.
-----------------------------------

------------------------------------------
هه‌وڵدان بۆ ره‌واییه‌كی‌ نه‌بوو و دۆڕاو
كۆمه‌ڵگاكان وه‌ك ئاماژه‌ی‌ پێكرا ئه‌و ململانێیانه‌ بوون كه‌ هانده‌ر و هوكاری‌ گه‌یشتنی‌ هزری‌ كۆمه‌ڵگای‌ مرۆڤایه‌تی‌ به‌ره‌و ئاراسته‌ و چه‌مكه‌ نوێیه‌كان بوون. ئه‌ندێشه‌ی‌ سه‌رده‌میانه‌ و روانینی‌ نوێ، په‌یوه‌ندیی‌ نێوان خودا و مرۆڤ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ رۆحی‌ و به‌ده‌ر له‌ تێكه‌ڵ كردنی‌ به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ده‌بینێ‌ و روانگه‌ی‌ سێكۆلاریزم وه‌كوو چه‌مكێكی‌ كارا له‌ دنیای‌ سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدایی‌ سه‌رده‌مییانه‌دا پێناسه‌ ده‌كات. سیستمی‌ ده‌سه‌ڵاتداریی‌ سه‌رده‌میانه‌ زیاتر په‌رژاوه‌ته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیی‌ نێوان مرۆڤ و مرۆڤ، واته‌ په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌و سۆنگه‌شه‌وه‌ چه‌مكێك به‌ناوی‌ ئازادی‌ پێناسه‌ ده‌كرێت و ره‌هه‌ندی‌ جۆاوجۆر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت. یه‌كێك له‌و ره‌هه‌ندانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م مه‌به‌ستی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ی‌ ئێمه‌یه‌ "ئازادیی‌ سیاسی‌"ه‌ كه‌ وه‌كوو كۆڵه‌كه‌ی‌ سه‌ره‌كیی‌ هه‌بوونی‌ دێموكراسی‌ پێناسه‌ ده‌كرێت و پێشێل كردنی‌ ئازادییه‌ سییاسییه‌كان، پێشێل كردنی‌ بنه‌مایه‌كه‌ به‌ناوی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خه‌ڵك كه‌ له‌ یاسای‌ بنه‌ڕه‌تییدا راشكاوانه‌ ئاماژه‌ی‌ پێده‌كرێت و ئه‌و پێشێلكارییه‌ به‌ دژایه‌تی‌ كردن له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری‌ یاسا داده‌نرێت. یاسایه‌ك كه‌ پێناسه‌یه‌كی‌ ورد له‌ راده‌ی‌ هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی‌ ئازادی‌ و له‌وانه‌ ئازادیی‌ سیاسی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌دات.
كاتێك به‌ شێوه‌ گشتییه‌كه‌ی‌ باس له‌ ئازادی‌ ده‌كه‌ین مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیراده‌ی‌ تاك بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌به‌سته‌كانی‌ به‌ره‌وڕووی‌ هیچ چه‌شنه‌ به‌ربه‌ست یان رێگرێك نه‌بێته‌وه‌، دیاره‌ ئه‌وه‌ش به‌سه‌رنجدان به‌ رێژه‌یی‌ بوونی‌ ئازادیی و خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ لۆژیكی‌ له‌و چه‌مكه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر پێناسه‌ كردنی له‌سه‌ر بنه‌مای‌ جاڕنامه‌ی‌ جیهانیی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و ئه‌و سنوورانه‌ی‌ بۆ ئازادییه‌ تاكه‌كه‌سییان له‌ به‌رامبه‌ر ئازادییه‌ گشتییه‌كاندا دانراون. ئازادیی‌ تاك له‌ كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كاندا پێناسه‌ی‌ جۆراوجۆر وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌ گشتی‌ له‌ رووی‌ سیاسییه‌وه‌، ئازادی‌ بیر و بۆچوون، ده‌ربڕین، كۆبوونه‌وه‌ و بڵاو كردنه‌وه‌ی‌ بیرو بۆچوونه‌كان له‌ رێی‌ راگه‌یاندنی‌ ئازاده‌وه‌ ئه‌و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ن كه‌ هه‌موو یاسا دێموكراتیكه‌كان له‌سه‌ریان هاوڕان.
لێره‌وه‌ و له‌و سۆنگه‌وه‌ وڵاته‌كان به‌سه‌ر دێموكراتیك و نادێمۆكراتیكدا دابه‌ش ده‌كرێن و چه‌مكه‌ گشتی‌ و بنه‌ڕه‌تییه‌كان شرۆڤه‌ ده‌كرێن و پێناسه‌كانی‌ ئازادی‌ و به‌ تایبه‌تی‌ ئازادی‌ سیاسی‌ خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و وڵاتانێك به‌ پێشگری‌ دێمۆكراتیكه‌وه‌ پێناسه‌یه‌كی‌ دروست و راسته‌قینه‌ له‌ سیستمی‌ ده‌سه‌ڵاتداریی‌ خۆیان ده‌خه‌نه‌ روو و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ن وڵاتانێك كه‌ هه‌ڵگری‌ پێشگری‌ نادێمۆكرتیك ده‌بن و سیستمی‌ ده‌سه‌ڵاتدارییان له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ نادێمۆكراتیك بوون وێنا ده‌كه‌ن. له‌و وڵاتانه‌دا ئازادی له‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ پێشێلكاری‌ و ده‌سه‌ڵاتێكی‌ به‌سه‌ردا سه‌پاودا مانا ده‌كرێته‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌كرێت، لێره‌دا تاكه‌ هه‌ستیار و ده‌روه‌سته‌كانی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ بیر له‌ واتای‌ راسته‌قینه‌ی‌ ئازادی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئه‌وه‌یكه‌ ده‌یانهه‌وێ‌ له‌ چی‌ ئازاد بن و ئه‌و ئازادییه‌ی‌ بیری‌ لێ ده‌كه‌نه‌وه‌ و خه‌بانی‌ بۆ ده‌كه‌ن بۆ چ مه‌به‌ستێكه‌.
یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ سیستمه‌ دێموكراتیكه‌كان ئازادیی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و سۆنگه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان حیزبه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كاندا ده‌ستاوده‌ست بكرێت و به‌ گشتی‌ شێوازێكی‌ ئاسایی‌ له‌ گۆڕینی‌ ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌ له‌ رێی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵكه‌وه‌، كه‌ هه‌مان بنه‌مای‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خه‌ڵك، واته‌ مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤ و نه‌ك مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ نه‌گۆڕی‌ ئاسمانییه‌.
له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ و له‌ خاڵی‌ به‌رامبه‌ر به‌ سیستمه‌ دێمۆكراتیكه‌كان، سیستمی‌ نادێمۆكراتیك و ده‌سه‌ڵاتی‌ توتالیتێره‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ ره‌ها خۆی‌ پێناسه‌ ده‌كات و لادان له‌ یاسا و رێساكانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ره‌ها به‌ خیانه‌ت داده‌نرێت و داواكاریی‌ ئازادییه‌ گشتییه‌كان و به‌ تایبه‌تی‌ ئازادیی‌ سیاسی‌ سزای‌ توند و ته‌نانه‌ت كوشتنی‌ به‌دواوه‌ ده‌بێت. ده‌سه‌ڵاته‌ نادێموكراتیكه‌كان تێكنۆلۆژیی‌ نوێ‌ و كه‌ره‌سته‌كانی‌ په‌یوه‌ندی‌ گرتن وه‌ك رۆژنامه‌، سینه‌ما، رادیۆ، ئینتێرنێت و...هتد، به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆنترۆڵیان به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی‌ ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بێت و بازنه‌یه‌ك له‌ تاك په‌ره‌ستی‌ به‌ده‌وری‌ رێبه‌ری‌ وڵاتدا درووست بكه‌ن و پیرۆزایه‌تی‌ پێببه‌خشن. به‌كارهێنانی‌ توندوتیژی‌ و تێرۆر، ئه‌شكه‌نجه‌ و قه‌ڵاچۆكردن له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ وه‌ها ده‌سه‌ڵاتگه‌لێكن.
رێژیمی‌ ئێران یه‌كێك له‌ نموونه‌ هه‌ره‌به‌رچاوه‌كانی‌ سیستمه‌ نادێموكراتیكه‌كانه‌ و هه‌موو ئه‌و پێوه‌رانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ده‌ستنیشانی‌ سیستمێكی‌ توتالیتێر، ره‌ها و سه‌ره‌ڕۆ ده‌كه‌ن. پێشێلكاری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ سیستمی‌ ده‌سه‌ڵاتداریی‌ ئێراندا هه‌ر له‌ یاسای‌ بنه‌ڕه‌تیی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و ته‌نانه‌ت به‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ و له‌ لایه‌ن مرۆڤێكی‌ ئاساییشه‌وه‌ به‌ زه‌قی‌ ده‌رده‌كه‌وێت. گرێدراوێی‌ مافه‌كانی‌ تاك به‌ یاسا ئاسمانییه‌كان و ره‌ها و نه‌گۆڕ بوونی‌ ئه‌و یاساگه‌له‌ و خوێندنه‌وه‌ی‌ نالۆژیكی‌ و دواكه‌وتووانه‌ له‌ ماف و ده‌رفه‌ته‌كان له‌ سای‌ وه‌ها سیستمێكدا به‌ ئاشكرا ده‌ریده‌خات كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ‌ خاڵی‌ رواڵه‌تییانه‌ی‌ ئه‌رێنیش له‌ یاسای‌ بنه‌ڕه‌تیی‌ ئه‌و وڵاته‌دا هێنرابێت ته‌نیا هه‌وڵێكی‌ چه‌واشه‌كارانه‌یه‌ و به‌ پاشگر و پێشگره‌ ئایینییه‌كانییه‌وه‌ ته‌نیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ تاقمێكی‌ دیاریكراودا گونجاندوویانه‌.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ و له‌و هه‌وڵه‌ چه‌واشه‌كارانه‌، سیستمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ له‌و وڵاته‌دا. به‌ درێژایی‌ ته‌مه‌نی‌ نگریس و ته‌ژی‌ له‌ شووره‌یی‌ ئه‌و رێژیمه‌ به‌ ده‌یان خولی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ مه‌جلیسه‌وه‌ هه‌تا سه‌رۆك كۆماری‌ به‌ڕێوه‌ براون و به‌ دانان(انتصاب) له‌بری‌ هه‌ڵبژاردن(انتخاب) پێوه‌ره‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ راسته‌قینه‌یان پێشێل كردووه‌ و هه‌موو جارێك و هه‌رجاره‌ش به‌ چه‌واشه‌كاری‌ و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ و به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ سیاسه‌تی‌ دووبه‌ره‌كی‌ نانه‌وه‌ له‌ نێوان ئیتنیك و ئایین و ئایینزاكاندا، خه‌ڵكیان هێناوه‌ته‌ سه‌ر سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان و ئه‌وه‌ش بۆیان گرینگ نه‌بووه‌، خواستی‌ خه‌ڵك و ئه‌و ده‌نگانه‌ن كه‌ دراون و له‌ ئه‌نجامدا خواستی‌ خۆیانیان به‌ ناوی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵك، ده‌رخواردی‌ هه‌مان خه‌ڵك داوه‌ و سووكایه‌تییان به‌ كه‌رامه‌ت و شعووری‌ خه‌ڵك كردووه‌.
به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت و هه‌ستی‌ پێده‌كرێت به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هۆشیاریی‌ خه‌ڵكه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و كۆده‌نگییه‌ی‌ له‌ نێوان خه‌ڵك و رێكخراو و حیزبه‌ سیاسییه‌كاندا هاتۆته‌ ئارا جارێكی‌ دیكه‌ رێگه‌ نه‌دات به‌وه‌ی‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ مه‌به‌سته‌ چه‌واشه‌كارانه‌ و نگریسه‌كانی‌ خۆیدا سه‌ركه‌وتوو بێت و ره‌وایی‌ نه‌بوو و دۆڕاوی‌ خۆی‌ به‌ ناوی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ وێنا بكات

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر