Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ خرداد ۴, پنجشنبه

فاشیستەکانی تۆرک جاریکی دیکە ژنە تیکۆشەری کورد لیلا زانیان بە ١٠ سال زیندان سزا دا

تورکیای فاشیست لە بەر ئەوی ئەم حکۆمە ناروایەی سپاندۆە بە سەر ژنە تیکۆشەری کرد دا کە لە کۆنفرانسی ژنانی هەولیردا بەشداری کردۆە هوی  حۆکمەکە دەگریتەوە بۆ بشداری کردنی لیلا زانا لە کۆنفرانسی ژنانی کورد لە هەولیر  
فاشیستەکانی تۆرک جاریکی دیکە ژنە تیکۆشەری کورد لیلا زانیان بە ١٠ سال زیندان  سزا دا(10)ساڵ سزای زیندان به‌سه‌ر له‌یلا زانا دا سه‌پێندرا
پێنجه‌مین دادگای سزای بالای ئامه‌د، له‌دۆزی له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری ئاممه‌د که‌ له‌لایه‌ن نۆهه‌مین جێبه‌جێکه‌ری سزای دادگای بالاوه‌ به‌تال کراوه‌، جارێکی تر دادگایی ئه‌نجامدا و 10 ساڵ سزای زیندانی له‌ له‌یلا زانا بڕی. زانا به‌ هۆی نۆ قسه‌وه‌ له‌ نێوان ساڵه‌کانی 2007 – 2008 به‌ بانگه‌شه‌ی'' ئه‌ندامی رێکخستنه‌ و له‌سه‌ر ناوی رێکخستن تاوانی کردوه‌، و پرۆپاگه‌نده‌ی رێکخستنی کردوه‌'' 10 ساڵ سزای به‌سه‌ر دا سه‌پێندرا.



ANF


تۆرکە فاشیستە کان جاریکی دیکە دژی ژنە تیکۆشەری کورد سکالایان بەرز کردۆتەوە  وادیارە رەژیمی فاشیستی تۆرک بردەوامە لە زیندانی کردنی کوردان
لیلا زانا به ۱۰ سال زندان محکوم شد
لیلا زانا، ‌نماینده کُرد مستقل پارلمان ترکیه امروز از سوی دادگاهی در شهر «آمد»(دیاربکر) به اتهام تبلیغ و عضویت پ ک ک، حزب کارگران کردستان به ۱۰ سال زندان محکوم شد. لیلا زانا بخاطر عضویت در پارلمان ترکیە دارای مصونیت سیاسی است اما در پایان دورە نمایندگیش این حکم قابل اجراست.
وکیل لیلا زانا نوشت: "اتهام عضویت در پ ک ک غیر مستند است و اگر دولت ترکیه تنها یک مدرک علیه لیلا زانا مبنی بر عضویت وی در پ ک ک داشت به طور قطع اجازه نمی داد نماینده مجلس شود"
لیلا زانا در سال ۲۰۰۸ نیز بە ١٠ سال زندان محکوم شدە بود. اتهام زانا عضویت در پ ک ک و نوشتن ۹ یادداشت مختلف در مورد پ ک ک است که دادگاه آن را مصداق پروپاگاندا برای این حزب دانسته است.
لیلا زانا پیش‌تر بخاطر صحبت کردن بزبان کردی در مجلس ترکیە ۱۰ سال زندان را گذراندە است. وی در زمان سپری کردن دوران زندان در سال ۱۹۹٤ از سوی پارلمان اروپا برنده جایزه ساخاروف شد اما تا سال ۲۰۰۴ که از زندان آزاد شد، نتوانست این جایزه را دریافت کند. وی همچنین دو بار نامزد جایزە صلح نوبل شدە است.
لیلا زانا در انتخابات عمومی مجلس ترکیه در سال ۲۰۱۱ به عنوان نماینده مجلس یک بار دیگر به پارلمان ترکیه راه یافت.
---------------------------

لەیلا زانا: ئامانجى كۆنفرانسی نەتەوەییی 

ژنانى كورد یەكێتى نەتەوەییی گەلى كوردە


Women Conference, laila zana







هەولێر 22 ئایار/مایۆ (ئاكانیوز)- ئەمڕۆ دووشەم دووەم كۆنفرانسی نەتەوەییی ژنانى كورد لە شارى هەولێر دەستی بەكارەكانی كرد و لەیلا زانا ئەندامى كۆنفرانسى نەتەوەییی ژنان راى گەیاند "ئامانجى كۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانى كورد یەكێتى نەتەوەییی گەلى كوردە".

بە ئامادەبوونى لەیلا زانا كەسایەتیى ناسراوى كورد و ئەندامى پەرلەمانى توركیا و ئاسۆس نەجیب وەزیرى كار و كاربارى كۆمەڵایەتى و ژمارەیەك لە ئەندامانى پەرلەمانى عێراق و كوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵای هەولێر ، دووەم كۆنفرانسى نەتەوەییی ژنانى كورد بە بەشدارى 204 ئەندام لە هەرچوار پارچەى كوردستان دەستى بەكارەكانى كرد.

ئامینە زكرى ئەندامى كۆمیتەى ئامادەكارییەكانى كۆنفرانسی نەتەوەییی ژنان راى گەیاند "دواى ئەوەى یەكەم كۆنفرانسمان لە شارى گەورەى ئامەد بەرێوەبرد، ئەمڕۆ لە كەشێكى ئازاددا دووەم كۆنفرانسی نەتەوەییی ژنانى كورد لە هەولێرى پایەتەخت بەرێوە دەچێ".

زیاتر گوتى "ئامانج لەو كۆنفرانسە دامەزراندنى ناوەندێك یا ئەنجوومەنێكە بۆ دەستنیشانكردنى چارەسەرى كێشەكانى ژنان لە سەرانسەرى كوردستان و باسكردنى كێشەى ژنانى رۆهەڵاتى ناوین بەگشتى و هەروەها دەمانەوىَ ئەو كۆنفرانسە ببێتە دەروازیەك بۆ ئەنجامدانى كۆنگرەى نەتەوەییی كورد."

لاى خۆیەوە لەیلا زانا ئەندامى كۆنفرانسى نەتەوەییی ژنان و ئەندامى پەرلەمانى توكیا لە وتەیەكیدا ڕای گەیاند
"ئامانجى ئەو كۆنفرانسە یەكێتى نەتەوەییی گەلى كوردە، ئێمە وەك ژنانى كوردستان لە ئاستێكى بەرزداین و توانیمان بەشێوەیەكى ئازادانە كۆنفرانسی خۆمان ئەنجام بدەین، ئەمەش لەكاتێكدا دەبینین پرۆسەى دیموكراسی لە ناوچەكەدا لە ئارادیە، بەڵام هیچ كۆنفرانسێكى ژنان بۆ ئەو وڵاتانە ئەنجام نەدراوە، تەنیا دەبێ لە رێگەى پیاوانەوە بێ".

زانا راى گەیاند، لەو كۆنفرانسەدا هەوڵ دەدین كێشەى ژنانى كورد لە هەرچوار پارچەى كوردستان بخەینەڕوو و رێگەچارەیەك بۆ كەمكردنەوەى مەینەتیەكان بدۆزینەوە و ئەنجامەكانیان لە میانەى گفتوگۆكان دەردچێ.

ئاماژەی بەوەشدا "هەموو كارێك بە تەنیا بە ژن ناكرێ، هەر وەك چۆن ئەنجامدانى هەموو كارێك لەلایەن پیاوەوە بەتەواوەتى ئامانجى خۆى نایەنەتەدى، بۆیە ئێمە دەمانەوێ ژنان و پیاوان بەهاوبەشى و
بەیەكەوە كار بكەن، تاكو بتوانین لە ئەركەكانیان سەركەوتووبن، ئەویش لە خزمەتى گەلى كوردستان".

لە: رێبین حەسەن. نووس: فوئاد رەحیم

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر