Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ خرداد ۳۱, چهارشنبه

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە یاریەکی کامپیوتێری و لە کوردستانەوە دەست پێدەکا


هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە یاریەکی کامپیوتێری و لە کوردستانەوە دەست پێدەکا

اریەکی نوێی کامپیۆتێری کە لە ئێران قاچاغە، بریارە لە بەهاری ٢٠١٣ دا بە رەسمی بکەوێتە ناو بازاڕەوە.

یاری "لیستی رەش" یەکێکە لە کۆی یارییەکانی سپلینتێر سێل کە ساڵی ٢٠١٢ لە کۆنفڕانسی مایکرۆسافت لە بەشی پێشانگای یارییەکان نمایش کرا و ئیزنی دەرچونی پێدرا
ئەم یارییە لە سنووری ئێران و ئێراقدایە ( کوردستان ) و داستانەکەی ئەوەیە کە ئێران لە رێگای تێرۆریست و هەندێک دژبەری ئامریکا لە ئێراق دەیانهەوێ ئامریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربکەن و ئامریکاش بۆ بەرەنگار بونەوەیان لە رێگای کۆماندۆیەکی سیخوڕ بە ناوی فیشەر سەرکردەی تاقمە تێرۆریستییەکان ئاشکرا و دەیانکوژێت
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە هێزەکانی ئێران بە فارسی قسە دەکەن و یەکێک لە شەڕەکان لە میراوەی سەردەشتە و گوندەکانی کوردستانیش زۆر تەبیعی و خۆماڵیانە دروست کراونەوە. هەروەها لەم یارییەدا ئاڵای کوردستان دەبینرێت و ئەوەی جیی سەرسوڕمان بوو بۆ من ئەوە بوو کە ئاڵای کوردستان لە مەقەڕەکانی سپای پاسدارانی ئێران دا هەڵدراوە!؟
ئەم یارییە گرافیکی زۆر باشە و بەرهەم هێنەرانی ئەم یارییە بەتەمان ساڵی ٢٠١٣ بە رەسمی بۆ سیستمەکانی ( X360 , PS3 , PC ) لە بازاڕدا بڵاوی بکەنەوە
شایانی باسە ئەمە یەکەمین یاریی نییە کە لەدژی ئێران بەرهەم دێت و ماوەیەک لەمەوبەر یاریەک بە ناوی مەیدانی نەبەردی ٣ (Battlefield 3) بڵاو بۆوە کە لەو دا هێزەکانی ئامریکا هێرش دەکەن بۆ تاران. هەروەها لە یارییەکی دیکەدا بە ناوی نەدای وەزیفەی ٤ (Call of Duty 4) کە شەڕەی ئامریکا و عێراقە و باس لە گرتنی ئێراق بەدەستی هێزەکانی ئامریکا دەکات، لە قۆناغی یەک دا لە شەڕێکدا کە لە کەنداوی خوارووی ئێرانە هێزەکانی ئامریکا هێرش دەکەن بۆسەر کەشتیەکی ئێراقی و کاتێ زانیاریەکانی هێزەکانی عێراق هەڵدەگرن لە ناو کەشتیەکەدا بە عەرەبی نوسراوە خەلیجی عەرەبی کە ئێرانی توڕە کردبوو.
بەم جۆرە شەڕی راگەیاندن و رەوانی لە دژی ئێران بە دروست کردنی ئەم یاریانە و کۆمەڵێک فیلمی هالیوود، کەوتۆتە قۆناغێکی نوێ وە.

ser chawe rojhelat times

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر