Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۵, پنجشنبه

هەوڵی شێواندنی كەیسی مەولوود ئافەند ریسوا دەكەین


هەوڵی شێواندنی كەیسی مەولوود ئافەند ریسوا دەكەین
روونكردنەوەیەكی پێویست بۆ رای گشتی/
بڵاوبوونەوەی هەواڵێكی دوور لە راستی بەناوی من كە بەهۆیەوە ئیمەیلێكی ساختە (samuel.ku36@gmail.com) نێزیك لە ناو و ئیمەیلی راستی خۆم بەكار هاتبوو و سەرەتاكانی ئەم هەفتەیە كەوتە سەر كەناڵەكانی راگەیاندن، بە سیناریۆیەكی نوێی تۆمەتباران كەیسی دیارنەمانی مەولوود ئافەندی دەزانم.
پاش بەدواداچوون بۆمان دەركەوتووە، ئەو هەوڵە بۆ شێواندنی كەیسی كاك مەولوودە تا لەو رێگەوە راستی و ناڕاستییەكان تێكەڵ بكرێن.
بێگومان هەوڵی دۆزینەوەی ئەو دەستە دراوە و بەزووترین كات بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكرێ.

ئەگینا پێشوازی لە هەموو هەواڵێكی راستەقینە لەبارەی وەدیاركەوتنەوەی چارەنووسی نادیاری مەولوود دەكەین.
بە سپاسەوە
ساموێل كرمانشاهی
//////////////////////////
بۆ خویندنەوەی هەوالەکانی دیکە لە سەر 
خواندن مطالب دیگر کلیک بکەن
 
 
ئەردوغان!!!!! 
‌کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان تیرۆریستن؟
‌دەبێ هێرشیان بکرێتە سەر؟
‌پارتی کرێکارانی کوردستان وە جوابێک بۆ دەوڵەتی تورک.
‌ئەگەر دەوڵەتی تورکیە هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئەوا تەواوی گەلی کورد ڕوبەڕوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەبێتەوە.
‌دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەگەر بۆی بکرێت هێرش دەکات، هەتا دوێنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشور بو، ئەمرۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕۆژئاوا. ئەگەر توانیبای لە مێژ بو ئەو هێرشەی کردبو.
‌پارتی کرێکارانی کوردستانیش هەرگیز بە هێڕشی داگیرکەران بۆ سەر هیچ بەشێکی کوردستان رازی نابێت وە جوابی داگیرکەران ئەداتەوە، بەڵکو زەربەیێکی کوشەندەشیان لێئەدات.
///////////////////
 
هەڵایسانی شەڕی براکوژی لە ڕۆژئاوای کوردستان وە بێڕێزی بە ئاڵای کوردستان لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، درۆیێکی شاخدارە وە ئەوانە چەند پلانێکی داگیرکەرانی کوردستانن، وە نەیارانی گەلی کورد کەوتونەتە بڵاو کردنەوەی، لە دژی ئەو حیزبە وە تەواوی گەلی کورد.
‌هەر وەک هەمومان دەزانین گەلی کورد شەڕی براکوژی تەجروبە کردوە، بێجگە لە دەستدانی خوێنی هەزران لاو وە پێشمەرگەو گریلا، دانی خەرجیێکی زۆری گیانی وە ماڵی وە ماڵوێرانکاری هیچی بۆ گەلی کورد تێدا نەبوە، بۆیێش هەڵگیرسانی شەڕێکی لەو شێوەیە ئەسڵ وە ئەساسی نیە، بەڵکو شەڕێکی ڕەوانییە کە دوژمنان لە دژی گەلی ئێمە دەیکەن.
‌بێڕێزی بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان، لە لایەن پ ک ک وە، نە لە گەڵ مەنتیق دەگونجێت وە نە لە گەڵ ڕابردوی خەباتی پیرۆزی ئەو پارتە. ئەگەر کەسێک یان وێبلاگ، فەیسبوک یان وێبسایتێک بڵاوکراوەیێک بە نێوی پ ک ک وە بڵاو دەکاتەوە، وە دژایەتی دژی گەلی کورد دەکات، باوەری پێمەکەن. دوژمنان بە هەمو شێوەیێک هەوڵی پەرتەوازەبونی ڕێزەکانی گەلی کورد ئەدەن، بە هەمو شێوەیێک دژایەتی ئەکەن، هەمو جۆرە پلانێک لە دژی گەلی کورد دائەڕێژن، بە هەر قیمەتێک بتوانن ئەنفالمان دەکەن، کەوا بێت نابێ ئێمەش بە هیچ شێوەیێک باوەر بە دوژمنان پکەین. دەبێ وشیار بین وە دژیان بوەستینەوە، پلانەکانیان بخینە ڕو، پلانە پیسەکانیان بۆ گەلی کورد ڕوب بکینەوە.
‌پلانە چەپەڵەکانی داگیرکەران کۆتایی پێنایێت، وە تا گەلی کورد داوای مافەکانی خۆی بکات، دوژمنانیش دژمان دەوەستنەوە. هەر کاتێک داوای هیچ نەکەین وە بێ دەنگی هەڵبژێرین، ئەجاریش هەر دەمانکوژن، چۆن بە بونی کورد توڕەن وە دەیانهەویت لە ڕیشەوە بمانکێشن. بەڵام دوژمنان با باش بزانن ئێمە تا وەدیهاتنی ئامانجەکانمان کۆڵنادەین.
///////////////
 
دوو سه‌ربازی تورک له‌ سوپا جیابوونه‌وه‌ و به‌شداری ریزه‌کانی گه‌ریلا بوون

اوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی HPG رایگه‌یاند که‌ (2) سه‌رباز له‌ یه‌کینه‌کانی سوپای تورک رایانکردووه‌ و به‌شداری ریزه‌کانی HPG بوون.

له‌ لێدوانه‌که‌دا ده‌ستنیشان کراوه‌ که‌ له‌ 24ی ته‌مووزدا دوو سه‌رباز له‌ به‌ره‌ی یه‌کینه‌کانیان راده‌که‌ن و به‌شداری ریزه‌کانی گه‌ریلا بوون.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی HPG رایگه‌یاند:" له‌ رۆژی 24ی ته‌مووزدا که‌مپی سه‌ربازی تاشکیسینی ناوچه‌ی ئاداپازاڕ دوو
سه‌ربازی تورک به‌ناوه‌کانی ( حه‌به‌ش ئه‌مه‌ن و یه‌عقوب تونج) له‌ که‌مپه‌که‌یان رایانکردووه‌ و به‌شداری ریزه‌کانی گه‌ریلا بوون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر