Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۳, جمعه

جەنایەتیکی دیکەی رژیمی کۆنەپرستی ئیسلامی ئیران دەژ بە رۆلەکانی کوردستان



جەنایەتیکی دیکەی رژیمی کۆنەپرستی ئیسلامی ئیران دەژ بە رۆلەکانی کوردستان
گیراوێکی سیاسی کورد لە گرتووخانەی کاشمەر تووشی سەکتەی مێشک بوو



NNSROJ: بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە ئێن‌ئێن‌ئێس ڕۆژ گەیشتووە، گیراوێکی سیاسی کورد بە ناوی "شاکیر باقی"، لە گرتووخانەی کاشمەر تووشی سەکتەی مێشک بووە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار بە NNSROJی ڕاگەیاند کە شەوی 31ی گەلاوێژی 1391ی هەتاوی، گیراوێکی سیاسی کورد بە ناوی "شاکیر باقی" لە ئاکامی گووشاری بێ ئامانی بەرپرسانی گرتووخانە و ناوەندە قەزاییەکانی کاشمەر تووشی سەکتەی مێشک بووە و بە بێهۆشی بۆ نەخۆشخانەی ناو گرتووخانەکە گوازراوەتەوە.

دەگووترێ کە بەرپرسانی زیندانی ئاماژەپێکراو، ڕێگەیان نەداوە کە ئەو گیراوە سەکتەلێدراوە لە نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان، چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێ.

ماوەیەک لەمەوبەر، کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ڕاپۆرتێک دا ئاماژەی بە ڕەوشی نالەباری تەندروستی ئەو گیراوە کوردە کردبوو.

"شاکیر باقی"، لەدایکبوونی شاری "وان" لە باکووری کوردستانە و لە ڕێکەوتی 20ی ڕەشەممەی 1386ی هەتاوی لە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قۆڵبەست کرابوو و پاش سێ مانگ لێکۆڵینەوەی تێکەڵ بە ئەشکەنجە و گووشار لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ گرتووخانەی کرماشان گوازرابۆوە.

ئەو گیراوە سیاسییە کوردە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و  ئەندامەتی لە پەژاک بە 30 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ "کاشمەر" مەحکووم کرابوو.

مانگی گوڵانی 1388ی هەتاوی، دادگای پێداچوونەوەی ئەو پارێزگایە، هەمان حوکمی پەسەند کرد و ناوبراویان بۆ گرتووخانەی کاشمەری [خۆراسانی ڕەزەوی هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران] دوور 

خستەوە.
http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=2879&ID_map=23

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر