Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۹, دوشنبه

سزای ژنکوژێک ئەمرۆ سێشەممە ئاشکرا دەکرێ


سزای ژنکوژێک ئەمرۆ  سێشەممە ئاشکرا دەکرێ
NNS ROJ: حوکمی ئەو گەنجە کوردەی لە مانگی ئاپریلی ساڵی رابردوودا، لە شارێکی سوێد و بەبەهانەی ئەوەی بە "پاراستنی نامووسی بنەماڵەبەناو دەکرێ، خوشکە نۆزدە ساڵەکەی خۆی بەچەقۆ کوشتبوو، بڕیارە سبەینێ سێشەممە ئاشکرا بکرێ.


ماریا بارین، کچێکی تەمەن نۆزدە ساڵەی کورد و دانیشتووی شاری "لەندسکروونا"ی باشووریسوێد، لە مانگی ئاپریلی ساڵی ڕابردوودا و بە بەهانەی "پاراستنی نامووسی بنەماڵە"، لە لایەنبرایەکی حەڤدە ساڵەی خۆیەوە بە چەقۆ کوژرا.
ناوبراو کە ماوەیەک بەر لە کوژرانی لە لایەن باوکییەوە بە زۆرەملی ڕەوانەی کوردستان کرابۆوە و بەشوودرابوو، تەنیا چەند مانگێک دوای ئەوەی لە دەست هاوسەرە بەسەردا سەپێنراوەکەی ڕایکرد و خۆیگەیاندەوە وڵاتی سوێد، لە ماڵەکەی خۆیدا و رۆژێک دوای نۆزدەیەمین ساڵوەگەڕی لە دایکبوونی، بەلێدانی ١٠٧ چەقۆ گیانی لێ ئەستێنرا.
پۆلیسی شاری لەندسکروونا، هەمان رۆژ برایەکی ئەو کچە کوردەی وەک گومانلێکراوی سەرەکییقەتڵەکە دەستبەسەر کرد و کە دواتر لە لایەن دادگەوە بە تاوانبار زانرا و هەشت ساڵ سزایگرتووخانەی بۆ بڕایەوە.
بەڵام ئووربان یوونسۆن، پارێزەری ئەو کوڕە حوکم دراوە، ناڕەزایەتیی خۆی لە حوکمەکە هێنایە زمان وداوی کرد، بەهۆی ئەوەی موەکیلەکەی لە کاتی ئەنجامدانی قەتڵەکەدا تەمەنی ژێر هەژدە ساڵ بووە،پێویستە لە جیاتی گرتووخانە، بە ٢٠ مانگ بەندکردن لە ناوەندەکانی پەروەردە و بارهێنانی گەنجانداسزا بدرێ.
ناوبراو، بەو هۆیەوە، یەکدابەدووی حوکمەکە داوایەکی بۆ دادگەی پێداچوونەوە بەرز کردەوە و داوایگۆڕنی حوکمەکەی کرد.
ئەوە لە کاتێکدا کە سەردۆزگەری دۆزەکە ماگنووس لارشۆن، بەهۆی رق و کینەیەک کە لە کاتیکوشتنی ئەو کچە کوردەدا دەکار کراوە، پێویستە بکوژ بە سزای گرتووخانە حوکم بدرێ و بەوهۆیەوەش، لە دانیشتنەکانی مانگی دیسامبری ساڵی ڕابردووی دادگەی پێداچوونەوەدا، داوای کردحوکمی پێشوو سەرلەنوێ ئەرێ بکرێتەوە.
هاوکات ئێلیزابێت ماسسی فریتز، ژنە پارێزەری سوێدی و یەکێک لە چالاکانی بەربەرەکانیکردن دەگەڵ"قەتڵە نامووسییەکان"، کە لە دانیشتنەکانی دادگەدا نوێنەرایەتیی قوربانییەکە دەکا، لەگەڵسەردۆزگەر هاوڕایە و ڕایدەگەیەنێ بێجگە لە سزای گرتووخانە، هیچ حوکمێکی دیکە پەسەند ناکات.
ـ بە زەحمەت بتوانین تاوانێکی لەوە دڕندانەتر بێنینە بەر زەینی خۆمان، ئەوە ئێعدامکردنێکیبێبەزەییانە بووە؛ ئێلیزابێت فریتز وای بە رۆژنامەی "ئێس ڤێ دێگوتووە و جەختی لەسەر ئەوەکردۆتەوە کە "لە ڕاستیدا سزای ئینسان کوشتن زیندانی تاهەتاییە، مەسەلەی قەتڵی نامووسیشئەوەندەی تر سزاکە قورستر دەکا."
دادگەی پێداچوونەوەی شاری لوند، بە نیازە سبەینێ، سێشەممە ٢٩ی ژانوویە، بڕیارەکەی خۆیسەبارەت بەو دۆزە ئاشکرا بکات.

//////////////
پێش بە راگواستنی بنەماڵەی حسەین پەناهی و ئیعدامی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد بگرین"
NNS ROJ: شازده رێکخراوی سینفی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکی هاوبەش روو لە خەڵکی کوردستان و رێکخراوەکانی جیهانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ بنەماڵەی حوسێن پەناهی، داوا دەکەن کە مرۆڤدۆستان بە هانای بنەماڵەکەوە بێن.


لە درێژەی ئەو زەخت و گووشارانەی کە بۆ بنەماڵەی گیراوی سیاسی کورد "ئەنوەر حوسێن پەناهی"هاتووە، ئیتلاعاتی ئێران دەیهەوێ، بنەماڵەکە لە کوردستان رابگوێزێ و ئەمەش ناڕەزایەتی دەربڕینی هاوبەشی شازدە رێکخراوی سینفی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتۆتەوە.



شازدە رێکخراوی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە بەیاننامەیەکی نووسراودا کە وێنەیەکی بۆ ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژیش رەوانەکراوە، داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن بڕیاری راگواستنی بنەماڵەکە لە زێدەکەیان رابگرێ و هاوکات لە رێکخراوەکانی جیهانی پشتیوانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش داوا کراوە کە بە پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و دەنگهەڵبڕینیان دژ بە سێدارە، پێشبه روودانی هەر چەشنە تراژێدیایەکی چاوەڕوانکراو لە کوردستان بگرن.



لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە بڕانەوەی سزای ئێعدام بۆ سی گیراوی سیاسی و مەدەنی کوردیش کراوە و نیگەرانی لەمەڕ ئەگەری جێبەجێکرانی حوکمەکان دەبڕاوە.



دوایین هەڕەشەی ئیتلاعاتی ئێران لە پارێزگای کوردستان پاش ئەوە دێت کە گەنجێکی تری بنەماڵەکە بە ناوی "سیروان"، لە رۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبارەوە، قۆڵبەست و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو. سیروان، تەمەنی ٢٤ ساڵە، خوشکەزای گیراوی سیاسی "ئەنوەر حوسێن پەناهی"یە.



"ئەنوەر حوسێن پەناهی"، گیراوی سیاسی کورد کە لە پاییزی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوییەوە قۆڵبەست و زیندانی کراوە، بە تۆمەتی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نیشتمانی ئێران و شەڕ لەگەڵ خوا، سەرەتا حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپا بەڵام دواتر، سزاکەی بۆ ١٦ ساڵ زیندان کەم کرایەوە.



لەم ساڵانەی دواییدا، بنەماڵەی حوسین پەناهی، بە شێوازی جۆربەجۆر، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ژێر زەخت و گووشار دابوونە.


دەقی راگەیاندنی ١٦ رێکخراوی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە:

"پێش بە راگواستنی بنەماڵەی حسەین پەناهی و ئیعدامی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردبگرین"

ڕێكخراوەكانی داکۆکی لە مافی مرۆڤكۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئازادیخوازانی جیهانخەڵكی مرۆڤدۆستی ئێرانجەماوەری تێکۆشەری كوردستان/ پەرلەمانی کوردستان/ رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ/ رێکخراوی جیهانی دژ بە ئەشکەنجە/ کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی یەکێتی ئوروپا/کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان/ لایەنە سیاسیەکان

لە بەردەوامیی گوشارەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵكی كوردستان و ئازار و ئەزیەتیهاووڵاتیانی کورد، رۆژانە لاوانی كورد بە هۆكاری جیاوازو بێبنەما دەستبەسەر و لە دادگانادادپەروەرەكانی کۆماری سێدارەی ئیسلامیدا حوكمی دژە مرۆیی و ناعادڵانەیان بە سەردا دەسەپێو لە درێژەی ئەم ناعەداڵەتییەدا، ئەمڕۆ رژیم دەیەوێت بنەماڵەی داغدار و نیشتمانپەروەری حسەینپەناهی رابگوازێتەوە بۆ شاری هەمەدان و لە زێدی خۆیان دوور بخاتەوەئەمە لە حاڵێكدایە كە لەماوەی ٦ ساڵی رابردوودا لانیكەم زیاتر لە ٥٠ كەس لە ئەندامان و نزیکانی ئەو بنەماڵەیە لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكانەوە دەستبەسەر كراون و هەر كام لەوان بە چەند مانگ تا چەند ساڵ زیندان حوکمدراونلە لایەكی دیكەوە هەڕەشەی ئەوەیان لێكراوە كە بە هیچ شێوەیەك بۆیان نییە لەگەڵ هیچکاملە كاناڵەکانی راگەیاندن سەبارەت بە بارودۆخی خۆیان وتووێژ بكەن یان لێدوان بدەن.
ئەمە لە كاتێكدایە كە رژیمی ئیسلامی ئێران بە سەپاندنی حوكمی ئێعدام و گۆشاری زیاتر بۆ سەرزیندانیانی كورد دەیەوێت خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان چاوترسێن بكات‌ و لە خەبات لە پێناورزگاریی نەتەوەییدا پاشگەز بکاتەوە و کۆمەڵگای ئێران و بە تایبەتی كوردستان بكات بە گۆڕستانیبێدەنگیكۆمەڵگای جیهانی شاهیدی بەرزبوونەوەی رۆژانەی رێژەی ئێعدامی چالاكانوهەڵسووڕاوانی سیاسی و مەدەنی لە ئێرانەو هەر ئێستا زیاتر لە ٣٠ لاوی كورد لە لایەن دادگافەرمایشیەكانی كۆماری ئیسلامییەوە حوكمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوەهەر بۆیە ئێمە داوا لەهەموو كۆڕو كۆمەڵە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ دەكەین كە بە هانای بنەماڵەی حسەین پەناهی وهەموو زیندانیانی دیكەی كوردەوە بێنو، هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی ژیانی ئەو بنەماڵەیە بخەنەگەڕ.هەروەها داواکارینكە سەرجەم رێكخراوو گرووپ و مرۆڤە ئازادیخوازەكان لەم كاتە هەستیارەداپشتیوانیی خۆیان لە زیندانیانی سیاسی دەرببڕن و پێش بە روودانی هەر جۆرە تراژدییەك لەكوردستان بگرنراگواستنی بنەماڵەی حسەین پەناهی، پێشێڵكردنی ئاشکرای سەرەتاییترینمافەكانی کە لە جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤیشدا ئاماژەی پێدراوە، بۆیە ئەمە ئەركی هەمووڕێكخراوەكانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤە كە بەر بەجێبەجێكردنی ئەم بڕیارە سەدە ناوەڕاستیەیدەسەڵاتدارانی جەهل و تاریکی بگرن.


...

کەمپەینی بەرگری لە زندانیانی سیاسی و مەدەنی/ یەكیەتیی نەتەوەیی خوێندكارانی كورد/ كۆمەڵەیخوێندەوارانی رۆژهەڵات/ كومیتەی خوێندكاری یەكێتیی دیموكراتی كوردستان/ رێكخراوی خوێندكارانیپێشڕەوی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان/ یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران/رێكخراوی لاوانی پێشڕەو/ كۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات/ یەكیەتی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران/یەكیەتی لاوانی دێموكراتی كوردستان رۆژهەڵات/ یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستان/ كومیتەی ژنانییەكێتیی دیموكراتی كوردستان/ یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران/ رێكخراوی ئاسۆی ژنیكورد/ كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات/ كومیتەی لاوانی یەكێتیی دیموكراتی كوردستان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر